فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر گۆڕینى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه گرژى تێ ده‌كه‌وێ و شه‌ڕه بۆكس ده‌كه‌وێته نێوان دوو په‌رله‌مانتار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ى تهمووز، سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت بە"وشه"ی راگه‌یاند، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان كراوه و باس له دانانی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ فراكسیۆنه‌كه كراوه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتى، گرژی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕووی داوه و دواتر له نێوان په‌رله‌مانتاران رابوون مه‌عرووف و قاره‌مان قادر شه‌ره بۆكس ڕووی داوه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان ره‌تى كرده‌وه كه هیچ گرژییه‌ك رووی دابێ و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى گۆڕینى سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان راست نییه.
"وشه" بۆ به‌دواداچوونى زیاتر پێوه‌ندى به عومه‌ر عینایات ئه‌ندامى هه‌مان فراكسیۆن كرد، به‌ڵام بێ ئاگه‌یی خۆى له ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌ى راگه‌یاند.