چەندان ساڵە بە هەڵە مۆبایلەكانتان شەحن دەكەنەوە

:: PM:12:18:12/07/2017 ‌

زۆرێك لە بەكارهێنەرانی مۆبایلە زیرەكەكان بە دەست كێشەی خێرایی دابەزینی شەحنی نێو پاتری مۆبایلەكانیان دەناڵێنن و بەردەوام نیگەرانی و ناڕەزایی دەردەبڕن، بەشێكی زۆریش وا هەست دەكەن كە هۆكاری زوو دابەزینی شەحنی مۆبایلەكان بۆ بوونی بەرنامەی زۆر و بەردەوام پێوەستبوون بە ئینتەرنێتەوە دەگەڕێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمانە هۆكارە سەرەكییەكە نین، بەڵكو بە هەڵە پڕ شەحن كردنەوەی مۆبایلەكان دەبێتە هۆی خێرا دابەزینی شەحنی نێو پاتری مۆبایلەكانتان.

پێگەی "بزنس ئنسایدەر" لە ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووەتەوە، ئەو هەڵانەی خاوەنی مۆبایلە هۆشمەندەكان ئەو هەڵانەی بڵاوكردووەتەوە كە خاوەنی مۆبایلە زیرەكەكان لە كاتی شەحن كردنەوەی مۆبایلەكانیان ئەنجامی دەدەن، چەند ئامۆژگارییەكیشی خستووەتە ڕوو تا بە شێوەیەكی زانستیانە و بێ كێشە مۆبایلەكانتان شەحن بكەنەوە و بەخێرایی شەحنی دانەبەزێت.

ئامۆژگارییەكان لەمانەی خوارەوە پێك دێن.
یەكەم: هیچ كات مۆبایلەكانتان مەخەنە سەر شەحن، ئەگەر ڕێژەی شەحن كردنەوەی گەیشتبووە 100%، ئەگەر مۆبایلەكانتان پڕ شەحن بوو و بڕەكەی گەیشتە 100% هەر لەسەر شەحن بمێنێتەوە، ئەوا تەمەنی پاتری مۆبایلەكە و توانای مانەوەی شەحن تێیدا بە تەواوی خراپ دەبێت.

دووەم: هیچ كاتێك ڕێگە مەدەن پاتری مۆبایلەكانتان بە تەواوی پڕ بێ و بگاتە 100%، بەگوێرەی توێژینەوەكان لیسیۆم و ئایۆن كە پێكهاتەی پاتری مۆبایلن، هیچ پێویست ناكات بە تەواوی شەحن بكرێنەوە، هەر كاتێك بە تەواوی پڕ شەحن بن، ئەوا پەستان لەسەر پاترییەكە دروست دەبێ و تەمەنی كەم دەبێتەوە.

سێیەم: ڕۆژانە چەند جارێك مۆبایلەكەت شەحن بكە، توێژینەوەكان لەوبارەوە دەریان خستووە، ئەگەر ڕۆژانە چەند جارێك مۆبایلەكانتان شەحن بكەنەوە، ئەوا سوود بە پاتری مۆبایلەكانتان دەگەیەنێت و جگەلەوەش نابێ رێگە بدەن شەحنی نێو پاترییەكانتان بۆ كەمتر لە 10% دابەزێت، ئەمە توانا و تەمەنی پاتری مۆبایل وێران دەكات.

چوارەم: مۆبایلەكانتان لە شوێنێكی سارد بێ، مۆبایلە زیرەكەكان زۆر هەستیارن بە پلەی گەرمی، كۆمپانیای ئەپڵیش چەندان جار دووپاتی لەوە كردووەتەوە، هەركاتێك مۆبایلەكانتان لەكاتی شەحن كردنەوە گەرم داهات دەسبەجێ لە شەحن كردنەوە لایبدەن و هەر كاتێكیش مۆبایلەكانتان لە هەر دۆخێك گەرم بوو هەوڵبدەن ساردی بكەنەوە و بەكاری مەهێنن.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د