پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی نافه‌رمی هونه‌ری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی هونه‌رمه‌ند گۆران ساڵح بڵاو ده‌بێته‌و، ئه‌و بێ ئاگه‌یی خۆی له‌و باره‌وه ڕاگه‌یاند و سه‌لامه‌تی خۆی دووپات كردووه‌ته‌وه.
هه‌واڵه‌كه وا بڵاو كرایه‌وه كه گۆران ساڵح به ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست داوه، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی به‌په‌له ته‌له‌فۆنیان بۆ ناوبراو كردووه، ئه‌ویش بێ ئاگه‌یی خۆی له‌و باره‌وه ڕاگه‌یاندووه و سه‌لامه‌تی خۆی دووپات كردووه‌ته‌وه.
به‌ڵام هه‌واڵه‌كه زیاتر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نی و پێویستی به‌وه ده‌كرد ناوبراو رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو بكاته‌و، بۆیه گۆران ساڵح ئه‌مڕۆ له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له
گرته ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێ و رای ده‌گه‌یه‌نێ كه سه‌لامه‌ته و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له خراپیی ته‌ندروستی ئه‌و یان مردنی ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كردووه كه داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م به خۆیاندا بچنه‌وه و چیتر هه‌واڵی ناڕاست بڵاو نه‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر من و هیچ هونه‌رمه‌ندێكی تر.