ئاهەنگی یادی لە دایكبوونی ئەلیسا ببینە

:: PM:04:09:30/10/2016 ‌

خانمە هونەرمەندی لبنانی ئەلیسا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاوڕێ نزیكەكانی، هەستا بە گێڕانی ئاهەنگی یادی 44 ساڵەی لە دایكبوونی.

بەو بۆنەیەشەوە ئەو هونەرمەندە گۆرانیبێژە، ژمارەیەك وێنەی ئاهەنگەكەی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگڕام بڵاو كردووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئاهەنگەكە لە یەكەمین سەعاتەكانی نیوەشەوی شەموو بەڕێوە چووە، كە تێیدا ئەلیسا و ژمارەیەك لە كەسە نزیكەكانی ئامادەن و فوو لە مۆمی 44 ساڵەی تەمەنی دەكەن.

ئەلیسا لە 27ی ئۆكتۆبەر/تشرینی یەكەمی ساڵی 1972 لە لبنان لە دایك بووە، سەرەتای بەناوبانگبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1998 بە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەلبوومی "بدی دوب" لەو ساڵەدا.

سەرچاوە: ئەلبەوابە.










وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی