گووگڵ مۆبایلێك بۆ ڕكابەری ئایفۆن8 بڵاو دەكاتەوە

:: PM:12:03:13/07/2017 ‌

لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی، یەكەم وێنەی مۆبایلی گووگڵ بڵاو كرایەوە كە بڕیارە لە كۆتای ئەمساڵ بیخاتە بازاڕەكانەوە و لە ڕێی ئەو مۆبایلە ململانێ و كێبەركێی لەگەڵ ئایفۆن8ی كۆمپانیای ئەپڵ بكات.

بەگوێرەی زانیارییەكان، پێشبینی دەكرێ گووگڵ دوو مۆبایلی نوێ لە كۆتای ئەمساڵ بخاتە بازاڕەوە، یەكێكیان بە ناوی "وال ئێی" دەبێ كە قەبارەی شاشەكەی 4.97 بۆسە و دیزاینی دەرەوەی هاوشێوەی دیزاینی مۆبایلی پێكسل دەبێ كە ساڵی ڕابردوو گووگڵ خستییە بازاڕەكانەوە.

مۆبایلی دووەم ناوەكەی "تایمێن" دەبێ و بە شاشەیەكی قەبارە 5.99 بۆسە كە لەلایەن كۆمپانیای ئێل جی دروست كراوە، بەرهەم دەهێنرێت.

زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، شێوەی دەرەوەی مۆبایلی دووەمی گووگڵ لەگەڵ پەستانی دەست و پەنجەكان لەسەر شاشەكەیدا گۆڕانكاری لێ دروست دەبێ و جگەلەوەش یارمەتیدەری دەنگی هاوشێوەی سیری ئایفۆنی تێدایە بەكار هاتووە.

ڕیك ئوسترلۆ سەرۆكی یەكەمی پەرەپێدانی مۆبایل لە كۆمپانیای گووگڵ ئاشكرای كرد، ئەو دوو مۆبایلە لە ڕیزی مۆبایلە تایبەت و نرخ گرانەكان دەكەن و تایبەتمەندییان زۆر زیاتر دەبێ لەو مۆبایلەی ساڵی ڕابردوو گووگڵ خستییە بازاڕەكانەوە.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د