نهێنییەكی تری ئایفۆن 8 ئاشكرا بوو

:: PM:12:07:13/07/2017 ‌

میدیاكانی تایبەت بە بواری تەكنەلۆجیا بڵاویان كردەوە، ڤێرژنی نوێی ئایفۆن كە ئایفۆن8 دەبێ و بڕیارە لە مانگی ئەیلوول/سێپتێمبەری ئەمساڵ بڵاو بكرێتەوە، بە چوار ڕەنگی جۆراوجۆر دەبێ و رووپۆشی دەرەوەشی هاوشێوەی ئاوێنە دەبێ و دەتوانن خۆتانی لێ ببینن.

شیكەرەوەیەكی بواری تەكنەلۆجیا لە كۆمپانیای كەی جی ئای سەكوێریتیس بەناوی "مین تشی كو" ئاشكرای كرد، كۆمپانیای گووگڵ گرنگی زۆر بە ڕەنگەكان نادات، بە پێچەوانەوە زۆرتر گرنگی بە تایبەتمەندی و داهێنان دەدات.

بەپێچەوانەی ئەو پێشبینییانە، بڕیارە كۆمپانیای گووگڵ مۆبایلی ئایفۆن8 بە چوار ڕەنگ بڵاو بكاتەوە كە لە ڕەنگی ڕەشی بریسكەدار، سووری تێكەڵ بە ڕەش، ئاڵتوونی و سلڤەر و پەمەیی بەرهەم بهێنێت.

بەردەوام لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و میدیاكانی تایبەت بە بواری تەكنەلۆجیا وێنە و زانیاری سەیر و جیاواز لەبارەی ئایفۆن 8 بڵاو دەكرێتەوە و زۆریش باس لە پەرەپێدانی كامێرای مۆبایلەكە و شەحنكردنەوە بە شێوەی لاسلكی و نەمانی دوگمەی هۆم لەسەر ڕووی شاشەكە و ڕووی پێشەوەی هەموو دەبێتە شاشە و لەمس دەبێ، بەڵام تا ئێستە بە فەرمی كۆمپانیای ئەپڵ هیچ یەكێك لەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د