هێزێکی زۆری ئاسایشی سلێمانی لە شەقامی سالم
بۆ سەهۆڵەکە بڵاوکراوەتەوە.
کەمێک پێش ئێستا هێزێکی زۆری ئاسایشی سلێمانی
لە بەردەم هۆتێل پاڵاس بۆ سەهۆڵەکە کە دەکاتە شەقامی سالم بڵاوکراوەتەوە و لە ئامادە
باشیدان.
پەیامنێری وشە ڕایگەیاند. ئەو هێزەی کە بڵاوکراوەتەوە بۆ حاڵەتی ئامادەباشیە تا هیچ پشیویەک
وەک خۆپیشاندان ڕوونەدات.
بەختیار عەبدوڕەحمان، قائیمقامی مەركەزی سلێمانی
كە هاوكات، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی شارەكەیە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو هێزانە
كە بڵاوەیان پێكراوە بەمەبەستی پاراستن و رێگری كردن لە هەر پشێویەك كە ڕوودەدات.
لە رۆژی 27ی مانگەوە لە سلێمانی بایکۆتی مامۆستایان لە خوێندن بەردەوامە و هەموو
رۆژانی یەکشەممێک، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردەکان خۆپیشاندان ئەنجام
دەدەن.
سلێمانی/هۆشیار عهلی
پێداچوونەوە/ ر.م