دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شاندێكی باڵی قۆرخكار به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار به‌ره‌و تاران به‌ڕێ كه‌وتن، كادرێكی باڵی ناوه‌ندی بڕیار كه نزیكه له جێگرانی سكرتێری گشتییه‌وه، ده‌ڵێ ئه‌و شانده نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ناكه‌ن و ئێرانییه‌كانیش چاك ئه‌مه ده‌زانن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شاندێكی باڵی قۆرخكار به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و به یاوه‌ری عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، پاڤێڵ تاڵه‌بانی كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی و یاسین سابر به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئێران، به ڕه‌سمی به‌ره‌و تاران به‌ڕێ كه‌وتن.
ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی یه‌كێتی سه‌رجه‌میان له كه‌سانی باڵی بنه‌ماڵه و قۆرخكاری یه‌كێتی پێكهاتوون و هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی باڵی ناوه‌ندی بڕیاری تێدا نییه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش باڵی بنه‌ماڵه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی و پشتیوانی كردنی ته‌واوه‌تی ئێران له‌و باڵه سه‌ردانی تاران ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌وه رێبین ته‌ها له ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیار و كادرێكی نزیك له جێگرانی سكرتێری گشتی بۆ "وشه" گوتی، ئێمه له میدیاكانه‌وه سه‌ردانی شانده‌كه‌ی باڵی ماڵباتمان بۆ ئێران بیست.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و شانده ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی باڵی ماڵبات ده‌كه‌ن و شاندی ڕه‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نین، لایه‌نی ئێرانیش كه ئێمه به‌دراوسێی خۆمانیان ده‌بینین، باش ده‌زانن كه ئه‌و كه‌سانه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكه‌ن.
ئێواره‌ی رۆژی یەكی ئەیلوول/سێپتێمبەری ئەمساڵ جێگرانی سكرتێری گشتی و 18 بەرپرسی باڵای یەكێتی لە ڕاگەیەنراوێكدا باڵی ناوەندی بڕیاریان ڕایگەیاند و باڵی هاوسەری تاڵەبانی و بنەماڵەی برایم ئەحمەدیان بە باڵی قۆرخكار ناوبرد و هاوكات بە هەڵوشینی سامانی خەڵك و سەفقەی ژێر بە ژێر تۆمەتباریان كرد، رۆژێك دوای ئەوەی باڵی قۆرخكار بەناوی "زۆرینەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی" لە سلێمانی كۆبوونەوە و ناوەندی بڕیاریان بە ناشەرعی لە قەڵەم دا و داوای هەرچی زووە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتییان كرد.
لەو كاتەدا شاندێكی ئێران گەیشتنە سلێمانی بۆ رێگری لە تەشەنەسەندنی كێشەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڵام بێهیوا بوون و گەڕانەوە، زیاتریش پشتیوانی خۆیان بۆ باڵی قۆرخكار دەربڕی، چونكە ئەوان بەرژەوەندییە ئابوورییەكانی ئێران و سیاسەتەكانی ئێران بە تەواوی جێبەجێ دەكەن.
رۆژی 15ی ئەم مانگە تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر باڵی قۆرخكار بێ حساب كردن بۆ جێگرانی سكرتێری گشتی و بەرپرسانی ناوەندی بڕیار كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیان ساز كرد و دواتریش كۆسرەت ڕەسوول عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی كۆبوونەوەكەی بە ناشەرعی لە قەڵەم بە پشت بەستن بە مادەی 27 و 28ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە رۆژانی ڕابردووش شاڵاو عەلی عەسكەری گوتەبێژی ناوەندی بڕیار بە "وشە"ی ڕاگەیاند، كە چاوەڕیی موفاجەئەی ناوەندی بڕیار بن، بەڵام تا ئێستە موفاجەئەكەی ناوەندی بڕیار هیچ باس و خواسێكی نییە.
لەبەرامبەریشدا باڵی قۆرخكار لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دەستیان بە هەڵمەتێك كردووە بۆ ناوزڕاندنی كەسایەتییەكانی ناوەندی بڕیار سەرەتاش لە پەرلەمانتارێكی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان دەستیان پێ كرد و نووسراوێكی ساختەیان بەناوی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەڵبەست، بەڵام دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونكردنەوەی بڵاوكردەوە و دواتریش وێنەی ڕاستەقینەی نووسراوەكە بڵاوكرایەوە كە بەهیچ شێوەیەك پەیوەست نییە بەم پەرلەمانتارەوە، لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی باڵی قۆرخكار تا ئێستە باڵی ناوەندی بڕیار بێدەنگی نواندووە و دەستەوەستانە.
گه‌رمیان-سه‌بری هۆرینی