دواكه‌وتنى لیستى مووچه‌ى مانگى ئایارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه نیگه‌رانى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و "وشه" دوایین زانیارى له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ى تهمووز، سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، دڵنیایی هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌ك له دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئایاردا نابێت.
زیاتر گوتى، ئێسته وه‌زاره‌تى دارایى سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى لیستى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى كه پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاو بكرێته‌وه، دووپاتى كرده‌وه كه مووچه له چوارچێوه‌ى مانگێكدا ده‌رناچێت و دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دڵنیایی دا كه سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو خشتهكه بڵاو ده‌كرێته‌وه و راسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت.
له‌باره‌ى ئه‌و خشته‌ى كه له چه‌ند میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه و تایبه‌ته به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌رپرسه‌كه ره‌تى كرده‌وه كه راست بن و ئاماژه‌ى دا، خشته‌ى فه‌رمى لاى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ئاماده ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م مانگه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ی مانگی ئایار به پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه وه‌رده‌گرن و بڕیاره ده‌ستكاری پاشه‌كه‌وتی مووچه بكرێت و له مانگی ئهیلوولهوهش له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می بایۆمه‌ترییه‌وه مووچه دابه‌ش بكرێت.