150 جار گێچەڵی‌ سێكسی پێ دەكرێ

:: PM:12:27:14/07/2017 ‌
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئافرەتبوون زۆر سەختە جا چ ئەوەی بگاتە ئاستی ئافرەتێك لە دەرەوەدا كار بكات یان بیەوێ بە دڵی خۆی جلوبەرگ بپۆشێت.

لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەدا كە وەك تاقیكردنەوەی كۆمەڵایەتی كراوە، بێژەرێكی ناوداری میسڕی بە ناوی "دوعا سەڵاح" لە ماوەی دوو سعاتدا لەسەر شەقامێكی گشتی لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ ڕادەوەستێ و ڕووبەڕووی 150 گێچەڵی سێكسی دەبێتەوە.

لەگەڵ ئەوەی ئەو خانمە جلێكی ڕووت یان سەرنج ڕاكێشیشی لەبەردا نەبووە، بەڵام گێچەڵی پێ دەكەن، ئەوەی بەلای ئەو خانمەوە گرنگە كە دەیەوێ پێشانی بدات پیاوانی رۆژهەڵات زۆر تامەزرۆی جەستەی ئافرەتن.




وشە - محەمەد میران