کۆمپانیایەکی بەناوبانگ کە لەبواری ئۆتۆمبێلی کارەباییدا کار دەکات، دەستی بە دروستکردنی تەختەیەکی شووشەیی کردووە کە دەکرێت سەربانی ماڵی پێ دروست بکرێت و لە هەمان کاتدا وزەی کارەباش بەرهەم بێنێت.
ئەو جۆرە بەرهەمە powerwall ناودێر کراوە و ئەو دەرفەتەش بە خاوەن ماڵەکان دەدات کە سەربانی ماڵەکانیان بە تەواوی بگۆڕن و لە جێگەی شتە کۆنەکان، لەو تەختە شووشەییانە سود وەربگرن. لە نێو بەرهەمەکە پاتری تایبەت بە بەرهەمهێنانی وزە لە تیشکی خۆر جێگیر کراوە و دەتوانێت وزەی پێویستی ماڵێک دابین بکات.
بەهۆی ئەوەی کە ئەو بەرهەمانە لە شووشە دروست دەکرێن جوانییەکی تابەتیش بە ماڵەکان دەبەخشن و لە رەنگی جۆراوجۆر بەرهەم دەهێنرێن.
بۆ ئەو داهێنانە نوێیە کۆمپانیای تیسلا هاوکاری کۆمپانیای سۆلارسیتیشی وەرگرتووە و دەیەوێت سۆلارسیتی بە دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بکڕێتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەو رێککەوتنە لە مانگی داهاتوودا واژوو بکرێت.
ئەو تەختە شووشەییانە توانای بەرهەمهێنانی ١٤ کیلۆوات وزەیان هەیە لە ماوەی سەعاتێکدا و تەمەنی پاترییەکانیش بە ١٠ ساڵ دەستنیشان کراوە.
تێچووی ئەو جۆرە تەختە شووشەییانە پێنج هەزار دۆلارە بێ خەرجییەکانی دروستکردنی سەربانەکە.
سەرچاوە/دانش