بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "برایت سایت" كە تایبەت بە چەند هەڵسووكەوتێكی خانمان، بڵاوی كردووەتەوە كە لە كاتی خەوتندا خانمان ئایە پێویست دەكات سوخمە ببەستن یان نا؟.
پزیشكان بۆیان دەركەوتووە كە خانمان كاتێك بە سوخمەوە دەخەون، پاڵەپەستۆی خوێن لە جەستەیاندا زیاد دەكات و هەندێك كاتیش ڕەنگە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ.
لە بەشێكی تردا پزیشكان باس لە پاڵەپەستۆی مێشك و دروستبوونی سترێس دەكەن لە خانماندا بە تایبەت ئەو خانمانەی هاوسەرگیریان كردووە، ئەنجامی لێكۆلینەوەكان بە گشتی نەبەستنی سوخمەیان بۆ خانمان پێ باشترە لە بەستنی لە كاتی خەوتندا و پێیان وایە سەرجەم دەمار و ماسولكەكانی سنگ و مەمك دەتوانێ باشتر خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان چالاك بكات كاتێك سووخمە نابەستن.