بازاڕی زێڕ جارێكی تر به‌رز بووه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دۆلار دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و به‌پێی داتاكانیش، له سه‌ره‌تای مانگی یۆنیۆوه، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
به‌پێی بۆرسه‌ی بازاڕی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی مسقاڵێك زێڕ گه‌یشتووه‌ته 1219.50 دۆلار، واته به ڕژێهی 0.2٪ به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینیوه، زێڕی كانزاش نه‌وه‌ك خشڵ به ڕێژه‌ی 0.4٪ به‌رز بووه‌ته‌وه، واته به‌رزترین ئاستی له مانگی یۆنیۆی ڕابردووه‌وه تۆمار كردووه.
ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی زێڕ، نرخی زیویشی به ڕێژه‌ی 0.3$ به‌رز كردووه‌ته‌وه و هه‌ر مسقاڵێك گه‌یشتووه‌ته 15.71 دۆلار.
ماده‌ی پلادیۆمیش به هه‌مان شێوه، نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یان زیاتره له چاو زێڕ و زیو و گه‌یشتووه‌ته 1.3 واته بۆ هه‌ر مسقاڵێك 862.60 دۆلار.
نرخی پلانیش به ڕێژه‌ی 0.7٪ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه و یه‌ك مسقاڵ گه‌یشتووه‌ته 907.90 دۆلار.