ئه‌پی به‌ناوبانگی واتساب كه له نێو گه‌نجاندا باوه، نوێكارییه‌كی خستووه‌ته نێو خزمه‌تگوزارییه‌كانییه‌وه كه سوودی زۆری هه‌یه، چونكه به‌هۆی ئه‌و تایبهتمهنییهوه، ده‌توانی هه‌موو شتێك بگوازیته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ماڵپه‌ڕه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌كارهێنه‌ری واتس‌اپ، له‌مه‌ودوا ده‌توانێ هه‌موو جۆره سیسته‌مێكی وێنه و ڤیدیۆ و دۆكۆمێنتێك بگوازێته‌وه به‌بێ كێشه، هه‌ر بۆیه بۆ نموونه ده‌توانی فایلێكی وۆرد یان پی دی ئێف یاخوود هه‌ر سیسته‌مێكی تر بێت بگوازیته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و فایلانه‌ی زیپ كراون، ئه‌وانیش ده‌گوازێته‌وه.
هه‌ر له ناو ئامێره هۆشمهندهكهت، ئه‌ندرۆید بێت یان ئایۆس، واتس‌اپ فۆڵده‌رێك دروست ده‌كات و ئه‌و فایلانه‌ی بۆت هاتوون، له‌وێدا تۆماری ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، توانای هه‌یه قه‌باره‌ی هه‌ر فایلێك له سیسته‌می ئه‌ندرۆید تا 100 مێگابایت بگوازێته‌وه، له سیسته‌می ئایۆسیش تا 128 مێگابایت.