كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌ی گالاكسی نۆت8ی بڵاو كرده‌وه كه هێشتا واده‌ی خسته بازاڕی دیار نییه.
ئه‌و كۆمپانیایه له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر به ناوی Samsung Exynos كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، وێنه‌یه‌كی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به په‌له سڕییه‌وه.
ئه‌م وێنه‌یه كه دوێنێ پێنجشه‌م بڵاو بووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ته‌واوی ماڵپه‌ڕه‌كانی تایبه‌ت به هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژیای ته‌نی، ئاشكرا بووه كه سامسۆنگ له نۆت8دا دیزاینه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌گۆڕێ.
ئه‌گه‌رچی كۆمپانیاكه خۆیان ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه وێنه‌كه گالاكسی نۆت 8 بێت و گوتیان ئه‌مه ته‌نكتره له‌وه‌ی بڕیاره بڵاو بێته‌وه، به‌ڵام پسپۆڕانی ته‌كنه‌لۆژی له باوه‌ڕی ته‌واودان كه وێنه‌كه خۆی بووه و به هه‌ڵه بڵاو بووه‌ته‌وه.
هێشتا واده‌ی ته‌واو نازاندرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆمپانای سامسۆنگ له مانگی سێپته‌مبه‌ری داهاتوو، گالاكسییه نوێیه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه.