كۆمپانیای "مارسیدس" گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی، وازی له سپۆنسه‌ریی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا هێنا و ئیدی لۆگۆی ئه‌و كۆمپانیایه له ته‌نیش لۆگۆی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر هیچ كاڵایه‌كی هه‌ڵبژارده‌كه نابینرێ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، گرووپی كۆمپانیاكانی "ڤۆڵكسڤاگن" كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانیی ڕكابه‌ری مارسیدس، ڕای گه‌یاند له‌مه‌ودوا ئه‌وان سپۆنسه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن و جێگه‌ی ڕكابه‌ره‌كه‌یان ده‌گرنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، پێوه‌ندیی مارسیدس و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی 45 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه‌س باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد ڕۆژێك له ڕۆژان لێك جیا ببنه‌وه.
ڤۆڵكسڤاگن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئه‌و سپۆنسه‌رییه واژوو كردووه و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌خایه‌نێ.
پێویسته بگوترێ، مارسیدس له مۆندیال كه بڕیاره ساڵی داهاتوو له رووسیا ئه‌نجام بدرێ، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی مانشافت، چونكه گرێبه‌سته‌كه‌ی ڤۆڵكسڤاگن له ساڵی 2019 ده‌ست پێ ده‌كات.