هاوینه‌هه‌وارێكی باشووری كوردستان كه شوێنێكی شارستانیشه، به ڕای به‌شێك له مێژوونووسان، ئه‌و شوێنه‌یه كه له قورئانی پیرۆزدا ناوی هاتووه و خوای گه‌وره سوێندی پێ خواردووه.
ناوچه‌ی "خه‌نس" شوێنه‌وار و هاوینه‌هه‌وارێكی باشووری كوردستانه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ڵه‌تی ئه‌كه‌د و ساسانییه‌كان و شوێنێكی دڵڕفێنی كوردستانه، ده‌كه‌وێته شارۆكه‌ی شێخان سه‌ر به پارێزگای دهۆك /105 كم باشووری دهۆك/، به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، ئه‌و شوێنه‌یه كه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ناوی هێناوه و سوێندی پێ خواردووه.
له سووره‌تی "ئه‌لته‌كویر" ئایه‌تی 16دا هاتووه: "فَلا أُقْسِمُ بالخُنَّسِ الجَوَارِ الكُنَّسِ"، به‌پێی هه‌ندێك ڕاڤه‌ی شیكه‌ره‌وانی قورئان باسی هه‌ساره‌كان ده‌كات، به‌پێی ڕاڤه‌یه‌كیش كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه دڵنیان ته‌نیا مه‌به‌ستی ئه‌وێیه، ئه‌و ئایه‌ته باسی شوێنه‌واری خه‌نس ده‌كات.
وێرای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خزمەتگوزارییه‌كانی به ته‌واوی پێ نه‌گیاندووه، وه‌ك هاوینه‌هه‌وارێكی ناسراو، خەڵکانێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و گەشتوگۆزار و کاتێکی خۆش سەردانی دەکەن.
شێخان/ ڕاپۆرت و فۆتۆ: نه‌وزاد هلوری