دەریای ناوەڕاست.. زیاتر لە سێ هەزار كۆچبەر خنكان

:: AM:09:28:15/07/2017 ‌

ڕێكخراوی كۆچبەرانی نێودەوڵەتی ئاشكرای كرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستە زیاتر لە سێ هەزار و 200 كۆچبەر لەوكاتەی هەوڵیان داوە لە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست بەرەو ئەوروپا بپەڕنەوە، خنكاون و گیانیان لە دەست داوە.

گوتەبێژ بەناوی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی جویل میلمان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە جنێڤی سویسرا ئاشكرای كرد، ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو، ژمارەی قوربانییانی كۆچبەران لە دنیا بە ڕێژەیەكی زۆرتر زیادی كردووە، بەتایبەت كۆچبەرانی ئەفریقا و ناوچەكانی دەریای كاریبی، بەڵام قوربانییانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمەریكای باشوور ڕوو لە كەمبوونەوەن.

میلمان گوتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستە دوو هەزار و 357 كۆچبەر لە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست خنكاون و 265 كەسیش لە كەناراوەكانی باكوری ئەفریقا گیانیان لە دەست داوه. 149 كەسی تریش لە كەناراوەكانی ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو مەكسیك و ئەمەریكا ڕۆیشتوون، بە هەمان شێوە لە  ئەفریقا و بیابانی باشوور 136 كەسی تر مردوون، لە ناوچەی ناوەڕاستی ئەفریقاش 103 كەسی تر گیانیان لە دەست داوە و لە  دەریای كاریبی و 91 كەسی تر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاش 45 كەس كۆچی دوایییان كردووە.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د