سامسۆنگ گالاكسی نۆت 8 بەرهەم دێنێت

:: AM:10:04:15/07/2017 ‌

ئەكاونتی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، وێنەیەكی بڵاونەكراوەی مۆبایلی "گالاكسی نۆت8"ی بڵاو كردەوە كە ئێستە ئەو كۆمپانیایە خەریكی بەرهەمهێنانیەتی و تایبەتمەندی زۆر ناوازەی بۆ دانراوە.

وێنەكە لە ئەكاونتی سامسۆنگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو كرایەوە و تێیدا مۆبایلێكی نوێ و پرۆسیسەرێكی لەسەر دەردەكەوێ، لەگەڵیدا نووسراوە ئیتر تۆ چیت دەوێ، ئەكسینۆس پرۆسیسەرێكە ئەو هەموو كێشەكان بەلاوە دەنێت.

بەگوێرەی ئەو تویتە بێ، مۆبایلی گالاكسی نۆت 8 پرۆسیسەری ئێكسینۆس 8895 بۆ بەكار هێنراوە و بە رەسمی لە مانگی شوبات/فێبرایەری ڕابردوو بەرهەمهێنانی ئەو پرۆسیسەرەی ڕاگەیاند، بەهۆی بەكارهێنانی ئەو پرۆسیسەرەش توانی مۆبایلە 27% زیاتر بووە لەگەڵ مۆبایلەكانی پێشتر.

شارەزایان لەسەر وێنەی مۆبایلەكە بۆچوونیان دەربڕی و ئەوان دەڵێن، ئەو مۆبایلە بە تەواوی تەنكە و زۆر ناوازەیە، بەگوێرەی ڕاپۆرت و زانیارییەكانی پێشتر میدیاكان لەسەر ئەو مۆبایلە بڵاویان كردووەتەوە، ئامانجی سامسۆنگ لە بەرهەمهێنانی ئەو مۆبایلە بریتییە لە كێبەركێكردن لەگەڵ مۆبایلی ئایفۆن هەشتی كۆمپانیای ئەپڵ، بۆیە پێشبینی دەكرێ هاوكات لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئایفۆن8 لە مانگی ئەیلوول/سێپتێمبەری ئەمساڵ لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵەوە، كۆمپانیای سامسۆنگیش مۆبایلی گالاكسی نۆت8 بخاتە بازاڕەكانەوە.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د