شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌و نه‌خۆشییه كوشنده و ترسناكه داده‌نرێت كه ساڵانه هۆكاره له گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خانمان و هاوكات دروستبوونی كێشه‌ی ته‌ندروستی و ده‌روونی و كه‌شێكی ناله‌باره بۆ باوه‌ڕ نه‌مان به خودی خۆیان، به‌هۆی سروشتی نه‌خۆشییه‌كه له‌و خانمانه‌ی كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆیان به لابردنی مه‌مكێك یان هه‌ردوو مه‌مك ده‌بێت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامان بوو له‌و نه‌خۆشییه ئه‌وه‌یه، ئایا پیاوان هاوشێوه‌ی خانمان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له جه‌سته‌یان سه‌رهه‌ڵبدات؟
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگه‌ی Breast Cancer Care تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له پیاواندا به نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن داده‌نرێت، كه ساڵانه 390 پیاو له به‌ریتانیا ده‌ستنیشان ده‌كرێن وه‌ك تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له كاتێك به به‌راورد له‌گه‌ڵ خانمان كه ساڵانه تووشبووانی له به‌ریتانیا ده‌گاته 55 هه‌زار ئافره‌ت، به جۆرێك كه له پیاواندا زۆرینه‌ی تووشبووان له ته‌مه‌نه‌كانی ٦۰ ساڵی و زیاتر ده‌بن كه ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت كه لاوان له‌و نه‌خۆشییه به دووربن.
له كاتێكدا هاووڵاتییان خوێندنه‌وه‌یان بۆ بابه‌تی تووشبوونی پیاوان به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك لا سه‌یره و پرسی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئایا شانه‌كانی مه‌مك له جه‌سته‌ی پیاودا بوونی هه‌یه؟
به‌پێی توژینه‌وه زانستییه‌كان و ده‌زگه ته‌ندروستییه جیهانییه‌كان كه ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خه‌ن كه له پیاواندا ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له شانه‌ی مه‌مك بوونی هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شانه‌ی مه‌مك له خانمان و ئه‌و ڕێژه كه‌مه‌ی شانه‌كانی مه‌مك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ببێت به هه‌ڵگری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و به ناوی Male Breast Cancer ده‌ناسرێت.
نیشانه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له پیاواندا له شێوه‌ی گرێ ده‌بێت له‌ژێر گۆی مه‌مكدا، به جۆرێك كه زۆرینه‌ی شانه‌كانی مه‌مك له ڕه‌گه‌زی نێردا له‌و شوێنه كۆ ده‌بنه‌وه و هاوكات هه‌ڵئاوسان و ده‌رداوی تێكه‌ڵ به خوێنی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
پسپۆڕانی بواری شێرپه‌نجه و ده‌زگه ته‌ندروستییه‌كانی پێوه‌ست به نه‌خۆشییه كوشنده‌كان، هه‌رده‌م له هه‌وڵی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانن كه ئاگاداری هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی ناته‌واوی جه‌سته‌یان بن به تایبه‌ت له شێرپه‌جه‌ی مه‌مكدا كه به‌و نه‌خۆشییه ترسناكه ده‌ناسرێت كه تا چه‌ند زوو ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌وا ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌كردن و تێكدانی باری ته‌ندروستی كه‌سی تووشبوو ئاسانتر ده‌بێت.
ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك تا ئێسته به ته‌واوی ڕوون نییه، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك له ڕووی زانستییه‌وه ئاماژه‌یان پێ كراوه كه له ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه كوشنده‌یه زیاتر ده‌كه‌ن وه‌ك فاكته‌ری چوونه نێو ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوون، هۆكاره بۆماوه‌یییه‌كان كه له هه‌مان خێزان بوونیان هه‌یه و له باوانه‌وه ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه له ڕێی سیفه‌ته بۆماوهیییهكانی BRCA1 و BRCA2 كه پێوه‌نداره به سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، هه‌روه‌ها به‌ركه‌وتنی تیشكی مه‌ترسیدار بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و به‌رزی ڕێژه‌ی هۆرمۆنی ئیسترۆجین Oestrogen كه توێژینه‌وه زانستییه‌كان پێوه‌نداری به‌رزی ڕێژه‌ی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و زیادبوونی ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له پیاواندا ده‌رخستووه.
چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌پێی ئاسته جیاجیاكانی بۆ چه‌ند جۆرێك پۆڵێن ده‌كرێت له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری هۆڕمونی و كیمیایی و چاره‌سه‌ر له ڕێی تیشك و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری و لابردنی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان و لابردنی ته‌واوی شانه‌كانی مه‌مك ده‌بێت.
به‌ریتانیا / تۆڵه فه‌ره‌ج.
سه‌رچاوه: ده‌زگای Breast Cancer Care