ئامازۆن خۆی گەیاندە بازاڕی هیندستان


ئامازۆن گەورە ماركێتی ئۆنلاینی دنیا، مافی كاركردن لە بازاڕی هیندستان وەرگرت و لەمەودوا بۆی هەیە لەو وڵاتە گەورەترین كۆگە دابمەزرێنێت و ركابەری ماركێتی ئۆنلاینی هیندیی، فیلیپ كارت بكات.

هەروەها باس لەوە كراوە كە ئامازۆن لە بەرنامەیدایە لە بەشی فرۆشتندا ٥٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان بكات و جگە لەو بڕە سەرمایەیە، ئامازۆن دەیەوێت بە بڕی پێنج ملیار دۆلاری تر لە هیندستان وەبەرهێنان بكات.

لە هیندستان گەورەترین ناوەندەكانی فرۆشتنی خۆراك ماركێتە بچووكەكانن، بەڵام ئەو ئەكتەرە نوێیانەی بازاڕ دۆخێكی نوێ لەو وڵاتە دەهێننە كایەوە.

بەگوێرەی "مێهرنیوز" ئامازۆن لە رێی ئامازۆن پێنتری بەرهەمەكانی خۆی لە هیندستان ساغ دەكاتەوە. هێشتا كۆمپانیای ئامازۆن باسی لە وردەكارییەكانی گرێبەستەكە و ئەو كۆمپانیایانە نەكردووە لەو بازاڕە هاوكاری یەكتر دەكەن.

ئامازۆن بە گەورەترین ماركێتی ئۆنلاین لە دنیا هەژمار دەكرێت و رۆژ بەرۆژیش سنووری چالاكییەكانی لە وڵاتانی دنیا بەرفراوانتر دەكات.





وشە - سلێمان تاشان


AM:10:45:15/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 663 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌