منداڵە ئاوارەكانی سلێمانی كێشەیان هەیە

:: AM:11:01:15/07/2017 ‌

هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان هێڵی‌ گەرمی‌ فریاكەوتن و چارەسەری كێشەی منداڵانە لە سلێمانی، لە هەفتەی ڕابردوو لە وەڵامی‌ پێوەندی‌ تەلەفۆنی‌ منداڵان ‌و خێزانەكان، زۆرترین پێوەندی تەلەفۆنی بۆ ئەم هێڵە لەلایەن منداڵە ئاوارەكان بووە.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی تەمووز، بەگوێرەی ڕاپۆرتی هێڵی 116 بڵاو كراوەتەوە لە ماوەی‌ یەك هەفتەدا، هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان وەڵامی‌ 212 پێوەندی‌ داوەتەوە، لەوانە 29 یان كەیس بوون ‌و هاوكاری‌ كراون.

بەپێی‌ ڕاپۆرتی‌ هەفتانەی‌ پڕۆژەی‌ پاڵپشتی‌ دەروونی‌‌ و كۆمەڵایەتی‌ منداڵ‌ و خێزان كە هەفتانە بە زمانی‌ ئینگلیزی‌ ئاراستەی‌ (ڕێكخراوی‌ یونسێف)‌ دەكرێت، هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان كە هێڵی فریاكەوتنی‌ منداڵانە و هۆبەیەكە لە بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، لە ناو ڕاپۆرتەكەدا دەركەوتووە لە ماوەی‌ هەفتەی‌ نێوان 8 تا 14ی‌ 7ی‌ 2017 ژمارەی‌ ئەو پێوەندییانەی‌ كراون بە هێڵكەوە، بریتییە لە 212 پێوەندی‌ كە بەم جۆرە دابەش بوون:
ـ داواكاری‌ زانیاریی‌: 3

ـ پێوەندی‌ نەناسراو: 18

ـ پەێوەندی‌ بێدەنگ: 128

 (ئەو جۆرە پێوەندییانەن كە دوودڵن لە قسەكردن تا ئەو كاتەی‌ دڵنیا دەبنەوە لە شێوازی‌ كاركردنی‌ هێڵەكە و نهێنی پارێزی ‌‌و كاركردن بە پێی‌ بەرژەوەندی‌ كەیسەكە).

ـ پێوەندی‌ هەڵە: 26

ـ هی‌ تر : 14

ـ كێشە: 29

ئەو تەلەفۆنانەی‌ كێشەیان هەبووە و داوای‌ هاوكارییان كردووە، ژمارەیان 29 كەیس بووە، 10 لەوانە لە منداڵ ‌و هاووڵاتییانی‌ ناوخۆ و 19یان لە منداڵ‌ و هاووڵاتییانی‌ ئاوارە بوون، جۆری‌ كێشەكانیش بەم جۆرە دابەش بوون : ( 17 یان هاوكاری‌ بنەڕەتی‌، سێیان یان كێشەی‌ خێزانی‌، یەك كێشەی‌ سۆزداری‌، چواریان كێشەی‌ تەندروستی‌، دوویان كێشەی‌ یاسایی‌، یەك كێشەی‌ فیزیكی‌) هەبووە.



وشە - رامیار جەواد