جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکیەکان و
خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشکی لە شاری زاهیدان ناوەندی پارێزگەی سیستان و
بلوجستان، مەهدی تەباتەبائی، رایگەیاند، زانکۆکەیان خزمەتگوزاری تەندروستی و
چارەسەری بێ بەرامبەر پێشکەشی 15 هەزار
پاکستانی دەکات کە لە ماڵی پێشەوا رەزا میوانن، لە رێگەن بۆ ئەوەی سەردانی شوێنە
پیرۆزەکانی شیعە بکەن لە عێراق لە رێگەی زەویەکانی ئێرانەوە تێدەپەڕن.
ئەمڕۆ یەکشەمم، تەباتەئی، گووتی، هەموو ساڵێک و ئەمساڵیش ئەو خزمەتگوزاریە
پێشکەشی سەردانکەرانی شاری کەربەلای پیرۆز دەکەین.
روونی کردەوە، تیمە پزیشکیەکانمان و شارەزاییانی نەخۆشیەکان و تەندروستی و
ژینگە و کارکردن لە بەشەکانی حاڵەتە لە ناکاوەکان هەن و ئێستە لەسەر سنوری میرجاوە
و ماڵی پێشەوا رەزان، بۆ پێشوازی لە سەردان کەران و چاودێری تەندروستی و چارەسەر
بۆیان.
ئەمە لە کاتێکدایە، عێراق لە سەرووبەندی
رزگار کردنەوەی شاری موسڵە لە دەستی داعش هێزەکانی حەشدی شەعبی خۆیان ئامادە دەکەن
بۆ بەشداری کردن لە شەڕی موسڵ، بە ئامانجی فراوانکردنی ناوچەکانیان و پتەوکردنی
پێگەیان، وە هێزە سونیەکانیش دژی ئەو بڕیارەن.
شرۆڤەکارانی سیاسی لە عێراق دەڵێن، ئەگەر
ئەوە هەیە بەشێک لەو سەردانی کەرانە خۆیان بخزێننە ناو بەرەی حەشدی شەعبیەوە و
خۆیان وەک خۆبەخش ناونوس بکەن.
وشە/ میدیاکان، رێبین محەمەد