بۆ دوای منداڵبوون یان نەشتەرگەری منداڵبوون پێویستە

:: PM:05:57:30/10/2016 ‌

لەكاتی دووگیانبوونی ئافرەت و گەورەبوونی قەبارەی سكیان بەهۆی گەشەی قەبارەی كۆرپەلە و ئەو ویڵاش و كیسە ئاوییەی دەوری كۆرپەلەی داوە، چەند هیڵێكی تاریك یان سپی لەسەر پێستی سكی ئافرەتان دیار دەكەوێ، كە رەنگە ئافرەتان گرنگی پێ بدەن و بۆ ئەوان دیمەنێكی بێزاركەر دروست بكات. 

ئافرەتان بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن سوود لە چەند رێگەیەك وەربگرن بۆ نەهێشتنی ئەو هیڵانە لەوانە:

-دروستكردنی تێكەڵێك لە رۆنی رووەكی سەبار و هەنگوین كە ناوچەی سكی پێ مەساج دەكرێت هەفتەی دووجار.

--لیمۆ كاریگەرییەكی سیحری هەیە لەو بارەوە تۆ دەتوانیت سوود لە شەربەتی لیمۆ وەربگریت و بەهۆی پارچەیەك قوماشی تڕكراو بەو شەربەتە ناوچەكە مەساج بكە و ماوەی نیو سعات وازی لێ بێنە و هەفتانە چەند جارێك دووباترەی بكەوە. 

-دەتوانیت سوود لە گوشراوی پیاز وەربگریت كە بەهۆی تەڕكردنی پارچەیەك لۆكە بەو گوشراوە و بیخە سەر ناوچەكە بۆ ماوەی چەند خولەكێك و وازی لێ بێنە.

بۆ دوای نەشتەرگەری لەدایكبوونیش تۆ دەتوانیت دوای نەشتەرگەرییەكە ئەوانە بكەیت بۆ باشتربوونی تەندروستی:

-دوای لابردنی ئەو لوولە و سۆندانەی بۆ دەركردنی شلە زیادەكانی برین بەكار دێت، تۆ دەتوانی بەیارمەتی كەسانی تر و دواتر بەپشتبەستن بەخۆت كەم كەمە و بەهێواشی جوڵە بكەیت.

-خواردنی خۆراك بەشێوەیەكی گونجاو و كەم كەمە، چونكە كۆئەندامی هەرس وەك پێویست كار ناكات.

-شتی قورس بەرز مەكەرەوە، چونكە پاڵەپەستۆ بۆسەر برینەكانت دروست دەكات تا دوای چەند هەفتەیەك لە چوونە دەرەوە لە نەخۆشخانە.

-نووستنێكی ئاسوودە، تۆ لەكاتی دووگیانی و دوای نەشتەرگەریش نووستنی ئارامت نەبووە، بۆیە هەوڵ بدە دوای ئەوانە نووستنی ئارامت هەبێت.

سەرچاوە: ئیخبارییە



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل