له تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌دا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، بۆنكردنی خۆراك پێش خواردنی، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ قه‌ڵه‌وبوون.
لێكۆڵه‌رانی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بۆنكردنی خواردن ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژه كالۆرییه‌ی له خۆی ده‌گرێت.
ئه‌و توێژه‌رانه‌ی زانكۆی كالیفۆرنیا، هه‌ستان به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه بریتییه له نه‌هێشتنی هه‌ستی بۆنكردن له چه‌ند مشكێكی قه‌ڵه‌ودا، پاشان چه‌ند مشكێكی لاواز و مشكه قه‌ڵه‌وه‌كانیان هێنا كه هه‌ستی بۆنكردنیان نه‌مابوو، بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك جۆر خواردن له به‌رده‌م هه‌ردوولا دانرا، به‌مه‌ش بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و مشكانه‌ی هه‌ستی بۆنكردنیان له ده‌ست داوه، ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر خواردنیان خواردووه و لاوازیش بوون، به به‌راورد به مشكه لاوازه‌كانی كه بۆنی خواردنه‌كانیان ده‌كرد پاشان ده‌یان خوارد.
له ده‌رئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وت بۆنكردنی خۆراك ده‌بێته هۆی زیادكردنی كالۆری له‌ش، نه‌ك له‌ناوچوون.
زانایان به‌و هیوایه‌ن ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بدات كه ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست زۆرخۆرییه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه لاوازانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشیان زیاد بكات.
له كۆتای لێكۆڵینه‌وه‌شدا له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌مان ئه‌نجامیان ده‌ست كه‌وتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زاڵ بیت به‌سه‌ر قه‌ڵه‌وبووندا، سه‌ره‌تا راهێنانی خواردن به‌خۆت بكه به‌بێ بۆنكردن.
سه‌رچاوه/
لبنان٢٤