له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌كاندا بیرۆكه‌ی جوان و ئاسان هه‌یه ئه‌گه‌ر بتوانین كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و بۆ له‌مه‌ودوا زۆرترین سوودی لێ وه‌ربگرین.
له زستاندا شوێنێك جارجار هه‌بێت له ناو باخچه‌كه‌ت خۆتی پێ گه‌رم بكه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها كه‌شێكی نایابت بۆ دروست ده‌كات.
له هاویناندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین كاته‌كانی شه‌و مرۆڤ حه‌ز به براندنی گۆشت و مریشك و ماسی ده‌كات، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر پارچه ئاسنێك ئه‌و كارانه بكات.
به‌ڵام دروستكردنی ته‌نورێكی بچووك له ناو ماڵه‌كه‌ت به شێوازێكی زانستی و سه‌لامه‌ت جوانترین سیما به باخچه‌كه‌ت ده‌به‌خشێت وه‌ك له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان ڕوونی كردووه‌ته‌وه: