ئاشتی عەزیز بەشداربووی کوردئایدڵ، سەبارەت بە ئەنجامی کۆتای بهرنامهكه هاتە دەنگ و پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ئهو بهشداربووه كه له ههفتهی پێش فاینهڵی بهرنامهكه بههۆی بهدهستنههێنانی دهنگی پێویست ماڵئاوایی كرد، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام پیرۆزبایی بە "زاراوەی دهشتی هەولێر"، ئاڕاستەی براوەی ناسناوەکە (ژیندا کانجو) کرد و پشتگیری خۆی بۆ بەشداربوانی تری پڕۆگرامەکە دەربڕی و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامبوونی بۆ خواستن.
ئاشتی له پهیامهكهیدا نووسیویهتی: "نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێسته، ھەموو مرۆڤێکی خاوەن ویژدان و ھەموو کوردێکی خاوەن ھەستی نیشتمان خۆشەویستی دەست لە سەر دڵ کۆبانێ سەرکەوێ و نەکەوێتە دەست تاریک پەرستان، مەرگی ئایلانی کۆبانی ھەموجیھانی ھەژاند، ئازایەتی شەڕڤانانی کۆبانی ھەمو جیھانی سەرسام کرد، ئێستاش دەبینم کیژۆرەکی نازداری کۆبانی بە چریکە پڕ سۆزەکەی ھەستی ھەمومانی داگیرکرد' ئاخر کیژۆرەکەی کۆبانی کو خۆشحار نەبم؟".
شەوی ڕابردوو لە قۆناغی فاینەڵی بەرنامەی کورد ئایدڵ کە لە کەناڵی کوردسات پەخش دەکرا، تێیدا شەش بەشداربوو مابوونەوە، ژیندا کانجو بەشداربووی شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان ناسناوی یەکەم ئایدڵی کوردی بەدەست هێنا.
ئاشتی عهزیز ڕووی قسهشی له ژیندا كردووه و نووسیویهتی: "ژیندا گیان کە (زەمبیل فرۆش)مان پێکەوە گۆت دڵنیابوم ئایندەیەکی باش وگەشت دەبێ،لێرەوە بە فرسەتی دەزانم ئایندەیەکی باش بۆ ھەمو ھاوڕێیانم لە #کوردئایدڵ بخوازم: ھەستە ناسکەکەی کوڕە ھەورامی ھەمیشە شادی دەبەخشی بە گروپەکەمان،سۆزی دەنگی غەزەل لە (کیژۆڵەی چاوڕە ش وجوان) ھەرلەگوێمدایە،جەنگیزپڕ پڕە لە ئومێد بۆیە دڵنیام بە ستایلە جیاوازەکەی سەرکەوتو دەبێ و پێ دەگا،زۆر سەرسامم بە چریکەو تۆنە بەرزەکەی ڤەدات گیان،کەنیشکە پڕ جوانیەکەی گەرمیانو کەرکوکی ئازیز(تانیاگیان) دڵنیام ھونەرمەندی داھاتوی،بانەی شیرین بەھرەکانت زۆر زیاترە لە تەمەنت بۆیە دڵنیام لە چەند ساڵی داھاتو بەھرەکانت زیاتر چرۆ دەکەن ،ڕەوان گیان ھەمومان حەزمان لە دەنگە خۆشەکەی تۆیە،کاکە ڕۆنی ستایلە جیاوازو وزە زۆرەکەت چاوەڕوانی ئایندەی گەشی لێ دەکرێ،ھەردو برام کاک عبداللە و زێرەڤان گیان خاوەن دەنگێکی باش و کە سایەتی پڕ ویقار".
ئاشتی عەزیز بەشداربووی کوردئایدڵ لە شاری هەولێرەوە بەشداری کرد و توانی لە ماوەیەکی کەمدا بینەر و هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی ڕا بكێشێت، ئهمهش وای كرد كاتێك له بهرنامهكه چووه دهر، ههوادارهكانی توڕهیی خۆیان دهرببڕن و تهنانهت تۆمهت بۆ ئهنجامهكان دروست بكهن، بهڵام ئاشتی لهو بارهیهوه هیچ لێدوانێكی نهدا.
کورد ئایدڵ ڤێرژنی کوردستانی بەرنامەیەکی ئەمەریکی جیهانییە لە زۆربەی وڵات و نەتەوەکانی دنیا کۆپی ڕایتی وەرگیراوە و بەهەمان ستاندارد نمایش کراوە. کورد ئایدڵ دوای شەش ساڵ لە عەرەب ئەو بەرنامەیە ئەنجام درا.