سانچێز دواین هەڵوێستی خۆی بە ئارسناڵ رادەگەیەنێ
ئەلێكسیس سانچێزی هێرشبەری چیلی ئاشكرای كرد كە خوازیارە لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یاریزاناندا ریزی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی جێبێڵێ بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەیەكی تردا ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بێنێ.
كارەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی سانچێز لەگەڵ یانەی ئارسناڵ بە بنبەست گەیشتووە، بەهۆی داوای زیادكردنی مووچەكەی بۆ 400 ملیۆن پاوەن لەگەڵ یاریكردن لە تیپێكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
سانچێزی تەمەن 28 ساڵ بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی چێڵی گوتی: بۆچوونی كۆتایی خۆم بە بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ گەیاندووە و لە ئێستاشدا چاوەڕێی وەڵامیان دەكەم.
زیاتر گوتی: كارەكان ئێستا لەلای بەرپرسانی یانەی ئارسناڵە و ئەوان دەبێت داواكارییەكانم جێبەجێ بكەن و راستەوخۆش پێم راگەیاندوون دەمەوێ بۆ وەرزی داهاتوو لە ریزی یانەیەك یاریی بكەم لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بۆ وەرزی داهاتوو یانەی ئارسناڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەشدار نابێت بەهۆی ئەوەی وەرزی رابردوو لە پلەی پێنجەمی خولی نایابی ئینگلیزیدا گیرسایەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم