توێژینەوە نوێكان ئاشكرایان كرد، یەكێك لە مێروولە بچووكەكان كە خاوەنی هەشت قاچە و بە ورچی ئاوی ناسراوە، تاكە بوونەوەرە لەسەر زەوی دەتوانێ لە دۆخە كارەساتبارەكانیش كە لەسەر زەوی ڕوو بدەن، بەردەوام بێ لە ژیان و هیچ كێشەی نەبێ.
ئەو بوونەوەرە كە ورچی ئاوی پێ دەگوترێ، دەتوانێ ماوەی 30 ساڵ بێ خواردن و خواردنەوە بە شێوەیەكی ئاسایی ژیان بەسەر ببات و لە پلەی گەرمی زۆر بەرز و نزم دا توانای ژیانی هەیە بە جۆرێك تا 150 پلەی ژێر سفر دەتوانێ بژی و ئەم تایبەتمەندییەش وای كردووە كە ئەو بوونەوەرە بتوانێ لە هەسارەكانی تر و بۆشایی ئاسمانیش توانای مانەوەی هەبێت.
درێژی ئەو مێروولەیە نیو مەتر دەبێ، لە نێو تەواوی ژینگە جۆراوجۆرەكانی سەر گۆی زەوی ژیانی تاقی كرایەوە، لە بەرزترین لووتكەی هیمالایا كە ساردترین شوێنە تا قووڵترین خاڵی زەریاكان، بەڵام ئەو دەتوانێ لە تەواوی ئەو شوێنانە ژیان بەسەر ببات. بەگوێرەی توێژینەوەیەكی هاوبەشی زانایانی زانكۆی "هارڤارد و ئۆكسفۆرد" ئەمە یەكلا كرایەوە.
لە توێژینەوەكەدا هاتووە، كە ورچی ئاوی دەتوانێ 10 ملیۆن ساڵ دوای نەمانی مرۆڤ لەسەر زەوی و نەمانی هەسارەی خۆر بەردەوام بێ لە ژیان، بەهەمان شێوە دەتوانێ لە تەواوی كارەساتە سروشتییەكان دەربازی ببێ و بەردەوام بێ لە ژیان، وەك بەریەككەوتنی هەسارەكان و تەقینەوەی ئەستێرەكان و بەركەوتنی بە تیشكی گاما.
رافایل ئەلڤیس باتیستا یەكێك لە زانایان لە زانكۆی ئۆكسفۆرد دەڵێ، ئەو مێروولەیە بەجۆرێك لە جۆرەكان توانای مانەوەی هەمیشەیی لەسەر زەوی هەیە و ئەگەری زۆریش هەیە بوونەوەری هاوشێوەی ئەو لەسەر زەوی و لە گەردووندا هەبن.