چێڵسی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەم یاریزانە راگەیاند
یانەی چێڵسی پاڵەوانی خولی ئینگلیزی دوای گفتوگۆیەكی زۆر دوێنێ شەموو بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ تیمۆی باكایۆكۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مۆناكۆی فڕەنسی راگەیاند.
ماڵپەڕی یانەی چێڵسی بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ ئەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵییە راگەیاند دوای ئەوەی ركابەرییەكی سەرسەختیان لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی كردبوو.
بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان گرێبەستەكەی باكایوكۆ لەسەر یانەی چێڵسی 40 ملیۆن پاوەن كەوتووە.
چاوەڕوان دەكرێ باكایۆكۆ شوێنی نیمانیا ماتیچی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی بگرێتەوە كە نزیكە بەیەكجاری ریزی یانەی چێڵسی جێبێڵێ و روو لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بكات.
باكایۆكۆ سێیەم یاریزانی نوێی یانەی چێڵسییە لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یاریزاناندا دوای گرێبەستكردن لەگەڵ ویلی كابایێرۆ و ئەنتۆنی رۆدریگیز.
وشە -
ئامانج ئهكرهم