ژمارەیەك شارەزای پرۆگرامینگ لە بواری تەكنەلۆجیا لە سەكۆی "Indiegogo" بۆ پارەداركردنی كۆمەڵایەتی، پڕۆژەی بەرهەمهێنانی جانتایەكی بچووكی گیرفانی پارەهەڵگرتنیان خستە ڕوو، كە بە تەواوی زیرەك و هۆشمەندە و خاوەنەكەی پێش ئەوەی بدزرێ ئاگەدار دەكاتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەر ئەو جانتایە بڵاو كراوەتەوە، جانتاكە ناوی Voltermanە و ژمارەیەك تایبەتمەندی زۆر گرنگ و بەهێزی تێدایە، بە رامێكی 512 مێگابایت دروست كراوە و دەتوانرێ مۆبایلی پێ شەحن بكرێتەوە و خێرایی شەحنكردنەوەی دوو تا پێنج هەزار میلی ئەمپێر دەبێ، لە ڕێی بلووتوس و جی پی ئێس بە مۆبایلەوە پێوەست دەكرێ و بۆ ئەوەی شوێنەكەی بە تەواوی لەلایەن خاوەنەكەیەوە دیاری بكرێت.
یەكێكی تر لە تایبەتمەندییە ناوازەكەی ئەو جانتایە، خۆی خۆكارانە سیستەمی سەكویرێتی دەگرێتە بەر، ئەگەر بۆ مەودایەك لەو مۆبایلە دوور بخرێتەوە كە پێوەی پێوەست كراوە، كامێرا بچووكەكەی دەكەوێتە كار و وێنەی ئەو شوێنە بۆ مۆبایلەكە دەگوازێتەوە كە جانتاكەی لێیە، هەر كاتێكیش كەسێك جانتاكەی لێ دزین و جانتاكەی كردەوە تا بزانێ چیی تێدایە، ڕاستەوخۆ وێنەی ئەو كەسە دەگرێ كە جانتاكەی كردووەتەوە و بۆ مۆبایلی خاوەنەكەی دەنێرێت، بەمەش دزەكە ئاشكرا دەبێ، جگەلەوەش لە ڕێی جی پی ئێسەوە شوێنەكە بە وردی بۆ خاوەنەكەی دەنێرێت.
دیزاینەران و شارەزایان بەردەوام لەسەر كاركردنی و پلانی بەهێزكردنی زیاتریان داناوە و بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكیشدا ئەو جانتایە بكەوێتە بازاڕەوە و نرخەكەی 98 دۆلاری ئەمەریكی بێت.