خشتەی مووچە ڕاگەیەندرا

:: PM:12:47:16/07/2017 ‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی تەمووز، رابەر سدیق بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری رای گەیاند، سبەینێ مووچەی مانگی پێنج دابەش دەكرێت و یەكەم شوێنیش كە موچە وەردەگرێت، لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە"وشە"ی راگەیاند، دڵنیایی هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە كە هیچ كێشەیەك لە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاردا نابێت.

زیاتر گوتی، ئێستە وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی كە پێی باش نەبوو ناوی بڵاو بكرێتەوە، دووپاتی كردەوە كە مووچە لە چوارچێوەی مانگێكدا دەرناچێت و دابەش دەكرێت، هەروەك دڵنیایی دا كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو خشتەكە بڵاو دەكرێتەوە و راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.


 



وشە - رامیار جەواد