خوێندنی كوردی لە كەركووك پێش خوێندنی عەرەبی كەوت

:: PM:01:05:16/07/2017 ‌

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆیی بنەڕەتی لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، شاری كەركووك لەسەر ئاستی ڕێژەی دەرچوون، پێش خوێندنی عەرەبی كەوت بەڕێژەی %10 بۆ كۆی گشتیی پارێزگاكە.

ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی تەمووز، كۆی گشتیی ئەنجامی پارێزگاكان ئاشكرا كراوە، بە گوێرەی راگەیاندنەکە خوێندنی كوردی لە شاری كەركووك ڕێژەی دەرچوونی زۆر زیاتر بووە لە خوێندنی عەرەبی لە شارەكەدا.

لە تاقیكردنەوەكانی وەزاری پۆلی سێی ناوەندی، ڕێژەی دەرچوونی قوتابییان ٣٤٪‏
واتا بە ( ۱٠ ڕێژەی سەدی) لە پێش خوێندنی عەرەبییەوەیە، چونكە ڕێژەی دەرچوون لە خوێندنی عەرەبی ۲٤٪ـە.

ئەمساڵ ڕێژەی دەرچوون لە سەرتاسەری شارەكانی عێراقی فیدرال دابەزیوە بە شاری كەركووكیشەوە، چونكە ئەمساڵ قوتابیی پۆلی نۆیی ناوەندی بە سێ وانەی كەوتوو (راسب) بووە بە پێچەوانەی ساڵی رابردو كە قوتابی بە چوار وانە كەوتوو هەژمار دەکرا

خوێندنی كوردی لە شاری كەركووك ئەمساڵ تەنیا پێنج ڕۆژ دەوامی تیادا دەكرا، ڕۆژانی پێنجشەم كرابووە پشوو بەهۆی پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایانی بەشی كوردی.





وشە - رامیار جەواد