مۆرینۆ بەرامبەر دی خیا داوای ئەستێرەیەكی ریال مەدرید دەكات

:: PM:01:20:16/07/2017 ‌

جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی داوای یەكێك لە ئەستێرە گرینگەكانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كردووە لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە گۆڵپارێزەكەی دێڤید خیا.

رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: یانەی ریال مەدرید تا ئێستاش دەستبەرداری دی خیا نەبووە و مۆرینۆش دەیەوێ ئەم هەلە بقۆزێتەوە داوای ئەستێرەیەكی یانەكەیان بكات.

مۆرینۆ دەیەوێ لەبەرامبەر پێدانی دی خیا، تۆنی كڕووسی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئەڵمانی لە یانەی ریال مەدرید وەربگرێ.

مۆرینۆ بە ئاستی كڕووس سەرسامە و ئاواتەخوازە بۆ وەرزی داهاتوو لەسەر دەستی ئەم یاریزانە و پۆڵ پۆگبای فڕەنسی هێڵی ناوەڕاستی تیپەكەی بەهێز بكات.

جێی باسە یانەی مانچستەر یونایتد لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یاریزاناندا گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی نوێ ئیمزا بكات ئەوانیش برێتین لە رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی و ڤیكتۆر لیندۆڵفی بەرگیكاری یانەی بەنفیكای پورتوگالی.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م