مۆبایلی KFC بە 150 دۆلار

:: PM:01:30:16/07/2017 ‌

زنجیرە چێشتخانە بەناوبانگەكەی دنیا "KFC" بۆ یەكەم جار یەكەم مۆبایلی بەناوی كەی ئێف سی بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای هواوی خستەبازاڕەوە، ژمارەی ئەو جۆرە مۆبایلە سنووردارە و لە بنەڕەتدا پێی دەگوترێ كۆلۆنێك ساندەرز و نرخەكەیشی 150 دۆلاری ئەمەریكییە.

زنجیرە چێشتخانەكانی كەی ئێف سی ئەمەریكی بە بۆنەی تێپەڕینی 30 ساڵ بە بڵاوبوونەوەی لە وڵاتی چین، بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای هواوی زیاتر لە پێنج هەزار مۆبایلی جۆری كەی ئێف سی بەرهەم هێنا، كە لۆگۆی كەی ئێف سی لە پشتەوەی مۆبایلەكە بوونی هەیە و چەندان تایبەتمەندیشی بۆ دانراوە.

لەم مۆبایلە ئاپێك بەناوی Kی دانراوە كە بەكارهێنەرانی دەتوانن موزیكی چێشتخانەكانی كەی ئێف بە ویستی خۆیان لێ بدەن و هاوكات لە ڕێی ئەو ئاپەوەش بە پەلە داوای خواردنی خێرای كەی ئێف سی بكەن.

ڕامی مۆبایلەكە سێ گێگابایتە و توانای هەڵگرتنی 32 گێگابایتی هەیە و كامێرایەكی زۆر ناوازەی هەیە بە ملیۆنێك و 300 هەزار پێكسل وێنە تۆمار دەكات.

جێی باسە كەی ئێف سی بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1987 یەكەم چێشتخانەی خۆی لە چین كردەوە و ئێستەش ژمارەی چێشتخانەكانی لەو وڵاتە بۆ چوار هەزار لق بەرز بووەتەوە.

سەرچاوە/RT.




وشە - باز ئه‌حمه‌د