یانەی سەیدسادق 12 میدالیای زێڕ و زیوی بەدەست هێنا

:: PM:01:43:16/07/2017 ‌

یانەی سەیدسادق بۆ كاراتی فۆدۆكان لە پاڵەوانیەتیی نێونەتەوەیی فۆدۆكان كە لە وڵاتی ئێران بەڕێوە چوو، پلەی دووەمی بەدەست هێنا و 13 میدالیای زێڕ و زیو و بڕۆنزی لە چوارچێوەی پاڵەوانیەتییەكە بردەوە.

یادگار عومەر سەرۆكی یانەی وەرزشی سەیدسادق بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە پاڵەوانیەتیی نێونەتەوەیی كاراتی فۆدۆكان لە ئێران، توانیمان سەركەوتنی گەورە بە دەست بهێنین، سەرۆكی یانەی سەیدسادق وەك سەرۆكی یەكێتیی ناوەندی كاراتی فۆدۆكانی عێراق دیاری كرا و لەلایەن سەرۆكی كاراتی جیهان و كاراتی ئاسیاوە پشتیوانی كراین و پلەی دووەممان بە دەست هێنا.

هەروەها گوتی، لە پاڵەوانیەتییەكە 12 وڵات بە هەزار و 850 یاریزان لە 40 تیپی جیاجیا بەشدارییان لە پاڵەوانیەتییەكە كردبوو، یانەی سەیدسادق شەش میدالیای زێڕ و هەشت میدالیای زیو و میدالیایەكی بڕۆنزی بردەوە.

ئاماژەی دا، بەهۆی نەبوونی كات نەمانتوانی یاریزانە كچەكانی یانەی سەیدسادق ببەین بۆ پاڵەوانیەتییەكە، ئەگەر ئەوانیش بهاتنایە، گومانی تێدا نەبوو ئەنجامی باشترمان بەدەست دەهێنا.

سەیدسادق/شەفیق بانیشاری.







وشە - باز ئه‌حمه‌د