هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كار كه به‌هۆی دۆخی خراپی ژیانییه‌وه، نه‌یتوانی له ته‌مه‌نی خۆیدا ئه‌و ناوبانگه‌ی ویسبتووی ببینێ، ئێسته گه‌وره‌ترین پێشانگه بۆ تابلۆكانی ده‌كرێته‌وه كه به گشتی نیشاندانی دیمه‌نی ڕووتی ئافره‌ت ده‌رده‌خه‌ن.
ئه‌میدیۆ مۆدیلیانی له ژیانیدا ته‌نیا یه‌ك پێشانگه‌ی بچووكی له ساڵی 1917 كردبووه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ڕه‌وشی ژیانی كه ئالووده‌ی هۆشبه‌ر بوو، هه‌ر له ته‌مه‌نێكی گه‌نجیدا مرد و نه‌یبینی كه چۆن دوای خۆی ناوبانگی دروست كردووه.
زۆربه‌ی تابلۆكانی مۆدیلیانی ڕووتن، وه‌ك خۆی له یاداشته‌كانی نووسیویه‌تی، تابلۆی ئه‌و كچه هاوڕێیانه‌یه‌تی كه له‌به‌رده‌می وه‌ستاون و كێشاونی، ئێسته له گه‌وره‌ترین پێشانگه‌دا له شاری له‌نده‌ن، له مۆزه‌خانه‌ی تیت مۆدێرن له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو نمایش ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نه‌ده له ماوه‌ی ژیانیدا ته‌نیا چه‌ند تابلۆیه‌كی فرۆشتبوو، به رنخێكی زۆر كه‌میش ده‌یدان، به‌ڵام دوای مردنی له ساڵی 1920 كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 35 ساڵ بوو، به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا نرخی هونه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵكشا و ته‌نیا یه‌كێك په‌یكه‌ره‌كانی به 60 ملیۆن دۆلار فرۆشراو، تابلۆیه‌كی ناسراویشی ساڵی 2015 ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد و زه‌نگینێكی چینی به 170 ملیۆن دۆلار له پێشانگه‌ی نیویۆڕكی كڕی.
ئه‌م پێشانگه‌یه‌ی له‌نده‌ن، چه‌ندان تابلۆی ناوازه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده نمایش ده‌كات.