دۆرتمۆند دواین هەل بە یانەكان دەدات


بەرپرسێكی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دوایین هەلی بەو یانانە دا كە ئارەزووی گرێبەستكردنیان لەگەڵ هێرشبەری تیپەكەیان بیر ئێمریك ئۆبامیانگی گابۆنی هەیە.

هانز یواكیم بەڕێوەبەری بازاڕكردن لە یانەی دۆرتمۆند بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: چەند رۆژێكی كەمی تر بەو یانانە دەدەین كە ئارەزووی گرێبەستكردنیان لەگەڵ ئۆبامیانگ هەیە بۆ ئەوەی دەستەوارەكانیان پێشكەش بكەن.

جەختیشی كردەوە كە تا ئێستا بەفەرمی هیچ دەستەوارەیەكیان بە مەبەستی گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو هێرشبەرە تەمەن 28 ساڵییە ئاراستە نەكراوە.

بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان لە ئێستادا یانەكانی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی و پاریس سان جێرمانی فڕەنسی گرینگی بە گرێبەستكردن لەگەڵ ئۆبامیانگ دەدەن.

بەرپرسەكەی یانەی دۆرتمۆند راشی گەیاند كە خوازیارن بۆ وەرزی داهاتووش ئۆبامیانگ لەگەڵیان بەردەوام بێت، بەڵام ئەگەر دەستەوارەیەكی باشیان ئاراستە بكرێ رەنگە بیر لە فرۆشتنی بكەنەوە.

جێی باسە بەرپرسانی یانەی دۆرتمۆند لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لەو هێرشبەرە گابۆنییە داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەكەن.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م


PM:01:55:16/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 571 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌