دیبالا بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی رۆما كرد

:: PM:02:07:16/07/2017 ‌

یانەی رۆمای ئیتاڵی ئاشكرای كرد كە توانیویانە گرێبەست لەگەڵ  سەنچێز ئۆندەری هێرشبەری یانەی باشاك شەهیر ئیمزا بكەن كە بە دیبلای توركیا ناسراوە.

ماڵپەڕی یانەی رۆما بڵاوی كردەوە كە گرێبەستەكەیان لەگەڵ دیبالای توركیا بۆ ماوەی 5 وەرزە بە بەهای 13.4 ملیۆن یۆرۆ.

دیبالا توركەكە تەمەنی 20 ساڵە و شێوازی یاریكردنی زۆر لە پاولۆ دیبالای هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی یۆڤانتۆس دەچێت و لە هێڵی هێرشبەر بە قاچی چەپ یاریی دەكات و هەر لەبەر ئەمەشە ئەم ناوەیان لێناوە.

ئۆندەر وەرزی رابردوو لە كۆی 32 یاریی بە درێسی یانەی باشاك شەهیر توانیبووی 7 گۆڵ تۆمار بكات، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی توركیاش 2 گۆڵی تۆمار كردبوو.

ئەمە لە كاتێكدابوو كە پێشتر رۆژنامە ئیتاڵییەكان بڵاویان كردبووەوە كە یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی ئیتاڵیا و دووەمی ئەوروپا هەوڵی گرێبەستكردنی لەگەڵ ئۆندەر دابوو.

لای خۆشیانەوە رۆژنامە توركییەكان بڵاویان كردبووەوە كە جگە لە یانەكانی رۆما و یۆڤانتۆس، هەروەها یانەكانی چێڵسی و مانچستەر یونایتد و تۆتنهامی ئینگلیزیش هەوڵی گرێبەستكردنیان لەگەڵ ئۆندەر دابوو.
 



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م