یاریزانێكی ریال مەدرید بەفەرمی داوای رۆیشتن دەكات

:: PM:02:22:16/07/2017 ‌

رۆژنامەی (گلۆبۆ)ی بەڕازیلی بڵاوی كردەوە، دانێلۆی بەرگریكاری تەمەن 26 ساڵ نووسراوێكی پێشكەش بە سەرۆكایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كردووە و تێیدا بەفەرمی داوای رۆیشتنی كردووە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەسەر داوای راهێنەرەكەی ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی داوای ئەو بەرگریكارە بەڕازیلییەی كردووە.

لای خۆشییەوە یانەی ریال مەدرید بۆ دەستبەرداربوون لەو بەگریكارە داوای بڕی 31.5 ملیۆن یۆرۆی كردووە هەمان ئەو نرخەكەی كە وەرزی رابردوو لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی هێنایە یانەكەیەوە.

دانێلۆ لە نووسراوەكەدا داوای لە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید كردووە داوای پارەی كەمتر بكەن بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یاریزاناندا بتوانێ گرێبەست لەگەڵ یانەیەكی تردا ئیمزا بكات.

دانێلۆ وەرزی رابردوو بەهۆی بوونی دانی كارڤاخالەوە، لە بەشێكی زۆری یارییەكانی یانەی ریال مەدرید دابڕابوو و نەیتوانیبوو متمانەی زێنەدین زێدانی راهێنەری فڕەنسی بەدەست بێنێ.

یانەی ریال مەدریدیش بۆ پڕكردنەوەی شوێنی دانیڵۆ دەیەوێ لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ ئەشرەف حەكیمی بەرگریكاری یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی و هەڵبژاردەی بەلجیكا ئیمزا بكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م