گه‌شتیارانی یه‌كێك له وێستگه‌كانی به‌ریتانیا، تووشی سه‌رسوڕمان بوون به بینینی یه‌كێك له گه‌شتیاره‌كان له كاتی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌رێكی دیسكتۆپی ئای ماك، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره ڕووداوی له‌و شێوه‌یه ڕوو بدات له كاتی گه‌شتكردندا .
له‌ناو یه‌كێك له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی ڕێی دارلینگتۆن بۆ ناوچه‌ی له‌نده‌ن كینگ كرۆس له وڵاتی به‌ریتانیا، خانمێك له كاتی گه‌شتكردندا كۆمپیوته‌رێكی دیسكتۆبی به‌كار هێنا و خه‌ریكی كاروباری تایبه‌ت به خۆی بوو.
دایڤد هێل ئه‌و گه‌شتیاره بوو كه له هه‌مان شه‌مه‌نده‌فه‌ردا گه‌شتی ده‌كرد و له ڕیزی پشته‌وه‌ی دوای خانمه‌كه دانیشتبوو، ئه‌و وێنه‌یه‌ی خانمه‌كه‌ی گرت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كرده‌وه و له‌سه‌ری نووسی : ''خانمێك كۆمپیوته‌رێكی ئایماكی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه بۆ ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر، ئایا تۆ هه‌رگیز ناوی لاپتۆپت بیستووه؟''
پاشان دایڤد ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ گۆڤاری 'تێلێگراف' دا و گوتی: ''نزیكه‌ی ١٥ ساڵه من به شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌شت ده‌كه‌م، یه‌كه‌م جارمه له ژیانم شتێكی له‌و شێوه‌یه ببینم".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی ئامێره هۆشمه‌نده‌كان ده‌یانه‌وێت ته‌واوی پێداویستییه‌كانیان له مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستیاندا بچووك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م خاتوونه به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشی پێشكه‌وتووی ته‌كنه‌لۆجیا پابه‌نده به هۆكاره سه‌ره‌تایییه‌كانی وه‌رگرتنی زانیاری له ڕێی كۆمپیوته‌ری ماڵه‌وه‌ی، به شێوه‌یه‌ك بۆ گه‌شته‌كانیشی ده‌ستبه‌رداری نابێت.