پۆلیسى یه‌كه‌ى كارگێڕیى گه‌رمیان ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌ت كرده‌وه كه باس له دامه‌زراندن ده‌كه‌ن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و راى گه‌یاند، له ئێسته‌دا هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كى دامه‌زراندن جێبه‌جێ ناكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ى ته‌مووز، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ"وشه" نێردراوه هاتووه، هاووڵاتییان ئاگه‌دار ده‌كه‌ینه‌وه له ئێسته‌دا هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی دامه‌زراندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه جێبه‌جێ ناكرێت.
زیاتر هاتووه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى رۆژانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌كه‌ن، پێویسته ئاگه‌دار بن كه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی دامه‌زراندن نییه و هه‌ركات فه‌رمانمان بۆ هات و دامه‌زراندن كرایه‌وه، رێنوێنییه‌كان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه .
ئه‌وه له كاتێكدایه كه پێشتر هه‌واڵى ئه‌وه بڵاو كرابووه‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى یه‌كه‌ى كارگێڕیى گه‌رمیان خه‌ڵك داده‌مه‌زرێنێت.