پله‌ى گه‌رما گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت

به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو پله‌كانى گه‌رما گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت و له‌ كۆتاى هه‌فته‌یه‌ش ئه‌و شه‌پۆلى گه‌رمایه‌ى هه‌یه‌ كاریگه‌رى كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ى ته‌مووز، بژار ئه‌كره‌م به‌رپرسى به‌شى پێشبینى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان به‌"وشه‌"ى راگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا پله‌كانى گه‌رما گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت و چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

زیاتر گوتى، كاریگه‌رى ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت و له‌ ڕۆژى پێنجشه‌م واته‌ كۆتاى هه‌فته‌، پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زن و كاریگه‌رى كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ به‌پێى پێشبینییه‌كان، له‌ شارى هه‌ولێر پله‌ى گه‌رما 44 پله‌ و شاره‌كانى تریش به‌ هه‌مان شێوه‌ كه‌ له‌ 42 پله‌ كه‌متر نییه‌.
 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:03:41:16/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 1176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌