ئێران منداڵێكى گیراو له‌سێداره‌ ده‌دات


دادگه‌ی ئێران، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر چوار تۆمه‌تبار له‌ شاری زاهدان و زابل له‌ ناوچه‌ی بلوجستان ده‌ركرد كه‌ یه‌كێكیان منداڵێكه‌، ئه‌و كاته‌ی كه‌ گیرابوو، ته‌مه‌نی ته‌نیا 10 ساڵ بووه‌.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا به‌ ناوی "نا بۆ زیندانی و سێداره‌دان" ناوی سێ كه‌سی ئاشكرا كرد كه‌ دادگه‌ی وڵات له‌سێداه‌ری داون، یه‌كێكیان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ بووه‌، كاتێك گرتوویه‌تی ته‌مه‌نی 10 ساڵان بووه‌، هه‌شت ساڵ له‌ زینداندا هێشتوویه‌تییه‌وه‌ تاوه‌كوو ته‌مه‌نی بگونجێ بۆ له‌سێداره‌دان.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یاندا، ئه‌و ڕێكخراوه‌ خستیانه‌ ڕوو، تۆمه‌تباره‌كان خه‌ڵكی بلوجستان بوون و ڕۆژی هه‌ینی له‌سێداره‌ی داون، هۆكاره‌كه‌شی بریتی بووه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌.

پێش هه‌شت ساڵ هێزه‌ ته‌ناهییه‌كانی ئێران، ده‌ستیان به‌سه‌ر "غه‌دیر"دا گرتووه‌، كاتێك ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ داد محه‌مه‌د ده‌هقان، له‌ بلوجستانی ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و بلوجستانی پاكستان بڕوات، به‌ڵام دادگه‌ی وڵات ڕای گه‌یاندووه‌، ئه‌وان ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووه‌.

خانه‌واده‌ی له‌سێداره‌ دراوه‌كان كاتێك ڕۆشتن بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كانیان، بینیان له‌سه‌ر جاده‌ له‌به‌رده‌م به‌ندینخانه‌ی ناوچه‌كه‌ فڕێ دراون و بۆنیشیان كردووه‌، چونكه‌ پله‌ی گه‌رمان له‌و شوێنانه‌ ده‌گاته‌ 50 پله‌ی سلیزی.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لعه‌ربییه‌


وشە - كوردۆ شابان


PM:04:48:16/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 2837 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌