خانمان هه‌میشه حه‌ز به ڕێكوپێكی و خاوێنی ناو ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی پوخت ده‌ربكه‌ون، سابوونیش یه‌كێكه له‌و پێداویستبیه گرنگانه‌ی له هه‌موو شوینێك به‌كار دێت و بایه‌خێكی زۆری پێ ده‌درێت.
به‌كارهێنانی سابوون دوای كه‌سێكی تر مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس و تووشبوون به نه‌خۆشیی هه‌یه، بۆیه له زۆربه‌ی ماڵ و شوێنه گشتییه‌كانیشدا سابوونی گیراوه به گونجاوتر ده‌زانن و به‌كارهێنانیشی ئاسانتره.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له سابوونی ئاسایی زۆرتره و ده‌ستكه‌وتنی له هه‌موو شوێنێك ئاسان نییه، ده‌توانن له‌و سابوونه‌ی ماڵه‌وه سابوونی گیراوه دروست بكه‌ن.
ڕێگه‌كانی دروستكردنی سابوونی گیراوه:
١. سه‌ره‌تا چه‌ند سابوونێكی بێ بۆن بخه‌ره ناو ده‌فرێك و كووپێك ئاوی تێ بكه، پاشان له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش به‌جێی بهێڵه تا سابوونه‌كه به ته‌واوی شل ده‌بێته‌وه.
٢. بۆ ماوه‌ی دوو بۆ سێ خوله‌ك به كه‌وچكێك تێكی بده، تا به ته‌واوی ده‌بێته گیراوه.
٣. ئاگره‌كه بكوژێنه‌وه و بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات به‌جێی بهێڵه تا سارد ده‌بێته‌وه.
٤.پاشان زه‌یتێكی بۆنداری تێ بكه، به پێی ئاره‌زووی خۆت له‌ناو شووشه یان ده‌فرێكی گونجاو دای بنێ.
ئێسته ئاماده‌یه بۆ به‌كارهێنان.