ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى به‌نزینى خراپ له مه‌رزى باشماخ به‌رده‌وامه و جارێكى تر زیاتر له 28 ته‌نكه‌رى تر‌ى به‌نزینى خراپ گه‌ڕێنرایه‌وه ئێران و ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش راى گه‌یاند، پشكنین بۆ ئه‌و ته‌نكه‌رانه به‌رده‌وامه كه ده‌یانه‌وێت به‌نه‌زین هاورده‌ى كوردستان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ى ته‌مووز، غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازی ووزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به"وشه"ى راگه‌یاند، دوێنێ له سعات شه‌شى ئێواره تا سعات چوارى به‌ره‌به‌یان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری خاڵی سنوور و گومركی باشماخ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی نه‌وت و كانزای سلێمانی، پشكنین بۆ ئه‌و ته‌نكه‌رى به‌نزینانه كراوه كه ویستوویانه له ئێرانه‌وه بێنه هه‌رێمى كوردستان.
زیاتر گوتى، توانراوه زیاتر له 70 ته‌نكه‌ری به‌نزین كه له‌لایه‌ن پێنج كۆمپانیا هاورده كرابوو له مه‌رزی باشماخ پشكنینیان بۆ بكرێت و ده‌ست به‌سه‌ر 25 ته‌نكه‌ری كۆمپانیای "سموود وه‌ته‌ن" گیرا كه (RVP) به‌رز بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد كوالێتی به‌نزینه‌كه‌ی خراپ بێت.
ئاماژه‌ى دا كه ئه‌و ته‌نكه‌رانه ڕاده‌ستی گومركی باشماخ ده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێران و هاوكات سێ ته‌نكه‌ری به‌نزینی كۆمپانیای "ساوس كوردستان" كه( RVP) به‌رز بوو، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه پێشتریش ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به بڕیار ژماره‌یه‌ك ته‌نكه‌رى به‌نزینى له‌و مه‌رزه‌وه ره‌وانه‌ى ئێران كردبووه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كوالیتى به‌نزیكه‌كه خراپ بوو، سه‌رجه‌مى ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ش له ئێرانه‌وه ره‌وانه كرابوون.