كۆبوونه‌وه‌ى شاندى باڵاى ئێران و مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له هه‌ولێر كۆتایى هات و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بى سیاسی ئه‌و حزبه‌ش ئاشكرای ده‌كات كه شاندی ئێران راشكاوانه بۆچوونى خۆیان خسته ڕوو و ئه‌وانیش راشكاوانه بۆچوونى خۆیان پێ گوتوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ى ته‌مووز، شاندێكی باڵا له سه‌رانی ئێران كه ئیره‌ج مه‌سجه‌دی باڵوێزی ئێران له عێراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆ بوونه‌وه.
دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه عه‌دنان موفتى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا و راى گه‌یاند، بۆ زیاتر هاوئاهه‌نگى و پته‌وكردنى پێوه‌ندییه‌كان ئه‌و شانده سه‌ردانى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتییان كردبوو.
زیاتر گوتى، پرسى سه‌ره‌كى گفتوگۆكان ریفراندۆم بوو ئه‌وان به راشكاوانه بۆچوونى خۆیان خسته ڕوو،" ئێمه راشكاوانه بۆچوونى خۆمان پێ گوتن".
موفتى ئاماده نه‌بوو كه بۆچوونى ئه‌وان له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا بكات، به‌ڵام راى گه‌یاند ئه بۆچوونانه‌ى له به‌یاننامه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى هاتووه، هه‌ر ئه‌وانه‌مان به‌وانیش گوت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى هێماى بۆ ئه‌و شانده‌ى حزبه‌كه‌ى كرد كه سه‌ردانى ئێران ده‌كه‌ن و راى گه‌یاند، شاندى یه‌كێتى له ئێران وردتر له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
پێشتر یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان دووپاتى له ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ته‌وه و له دوایین به‌یاننامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیش داواى كرد كه په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه وریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆش له هه‌ولێر پارتى و یه‌كێتى به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى میكانزمى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه و شاندێكى یه‌كێتیش به‌ره‌و ئێران به‌ڕێ كه‌وت.