ساڵانه پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی زیاتر به قوتابیانی باشووری كوردستان ببه‌خشرێت و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامی به خوێندنیان بده‌ن، له‌م پێشانگایه‌شدا كه ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه، چه‌ندین قوتابی ئاماده‌بوون كه ده‌یانویست له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان درێژه به خوێندن بده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16 ی ته‌مووز، له شاری هه‌ولێر یه‌كه‌مین زنجیره پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكان به سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای"SLC" له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه كه تایبه‌ته به خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م پێشانگایه بڕیاره ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت.
پێشانگه‌كه بۆ درێژه‌دانی قوتابییانی هه‌رێمی كوردستانه به خوێندن له چه‌ندین وڵات كه زیاتر ئاره‌زووی قوتابیانی هه‌رێمه بۆ خوێندن تیایاندا.
هه‌روه‌ها بڕیاره پێشانگاكه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له شاری هه‌ولێر بێت و رۆژی چوارشه‌میش له شاری دهۆك به‌رده‌وامی ده‌بێ، به هه‌رێمی كوردستانه‌وه 23 زانكۆ له حه‌وت وڵات به‌شدارییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییان له نزیكه‌وه سه‌ردانی ئه‌م زانكۆییانه بكه‌ن و ئاگاداری چۆنیه‌تی وه‌رگرتن بن، هه‌روه‌ها زانیاری وه‌ربگرن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتنی قوتابییان له زانكۆكانی هه‌رێم.
له‌م پێشانگایه فێربوونی زمانی ئینگلیزی و شوێنی مانه‌وه و خواردنیش بۆ ئه‌و فێرخوازانه دابین ده‌كرێت كه ده‌یانه‌وێت له‌و وڵاته بمێننه‌وه بۆ درێژه‌دانیان به خوێندنی زیاتر.
له پێشانگاكه‌دا چه‌ندین زانكۆی توركیا، ئێران، مالیزیا، كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا، ئوردن، هه‌رێمی كوردستان و هیندستان هه‌بوون و به‌شێك له قوتابیان ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی درێژه‌پێدانی خوێندن بوون له‌و وڵاتانه بۆ پرسیار و سه‌رنجه‌كانییان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و زانكۆیانه قسه و گفتوگۆیان ده‌كرد، تا به شێوازێكی ئاسان و باش بتوانن درێژه به خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت بده‌ن.