له ١٨ه‌مین پێشبڕكێی شاجوانی "میس مه‌دیته‌رانیان ٢٠١٧" دا ١٢ كه‌س هه‌ڵبژێردران.
دوای ده‌نگدانی داوه‌ره‌كان له‌سه‌ر به‌شداربووانی پێشبركێكه، بڕیاره سبه‌ینێ كه‌مپی پێشبركێكه له شاری سیده‌ی توركیا ده‌ست پێ بكات.
بڕیاره كه‌مپه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام بێت و له ٣٠ی ته‌مووزدا فیناڵی پێشبركێكه ده‌بێت و یه‌كێك له‌و ١٢ به‌شداربووه وه‌ك جوانترینی به‌شداربووان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
له ٣ی نیسان ناونووسین بۆ ئه‌و پێشبركێیه ده‌ستی پێ كردبوو، كه تێیدا ١٢ كه‌سیان هه‌ڵده‌بژێردران تاكو بچنه ناو پشێبركێی كه‌مپه‌كه‌وه و دواتر وه‌ك شاجوان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
له پێشبركێكه‌دا سه‌ما، رۆیشتن، نه‌رمونیانی، مۆدێلی جلوبه‌رگ هه‌ژمار ده‌كرێت و كه‌سه‌كه وه‌ك كاندیدی شاجوانی دیاری ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌م شاجوانه له پێشبڕكێ كانی تر جیا ده‌كاته‌وه ته‌نیا بوونی سه‌ماكه‌یه كه بۆ ماوه‌ی حه‌وت شه‌و سه‌ما ده‌كه‌ن به‌جلی ڕووتی سه‌ر ده‌ریاوه.