سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك راى ده‌گه‌یه‌نێت كه ئێسته هه‌ندێك ناوچه رزگار كراون له خوارووى كه‌ركووك، به‌ڵام حه‌شدى شه‌عبى نایداته‌وه خاوه‌نه‌كانیان و ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانى خۆیان و ئاوه‌دانى بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ى تهمووز، جوان زه‌نگه سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به"وشه"ى راگه‌یاند، ئێسته له كه‌ركووك كێشه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان هه‌یه، چونكه به‌شێكى زۆر له‌و ئاوارانه‌ى له‌و سنووره‌دان ناوچه‌كانى خۆیان رزگار كراوه، به‌ڵام ناگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانى خۆیان.
زیاتر گوتى، ئه‌و ئاوارانه له پێناو ئه‌وه‌ى نه‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانى خۆیان په‌نا بۆ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێ له كه‌ركووك بمێننه‌وه.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك گوتى، ئاواره‌كان به بیانووى جۆراوجۆر ناگه‌ڕێنه‌وه به‌شێكیان ده‌یانه‌وێت له كه‌ركووك بمێننه‌وه و نه‌گه‌رێنه‌وه كار و وه‌زیفه‌ى خۆیان مووچه‌شیان بۆ ره‌وانه ده‌كرێت به‌شێكیان به‌هۆى دۆخى ته‌ناهى ناگه‌رێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
زه‌نگه‌نه ئاشكراى كرد، ئێسته هه‌ندێك ناوچه رزگار كراون له خوارووى كه‌ركووك و ناوچه‌ى سه‌ڵاحه‌دین، به‌ڵام حه‌شدى شه‌عبى نایداته‌وه خاوه‌نه‌كانیان و ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانى خۆیان و ئاوه‌دانى بكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ هاتنى داعش بۆ ئه‌و سنووره ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتییانى خوارووى كه‌ركووك ئاواره بوون و له كه‌ركووك نیشته‌جێبوون، به‌ڵام ئێسته به‌هۆى حه‌شدى شه‌عبى له سنووره‌كه‌یان نایانه‌وێت كه‌ركووك جێبێڵن.